AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٦ ١٩:٤٩

شلگێرانە پەیجۆری بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی لە ئێرانین/ بیرۆکەی ئەمریکا و ئیسرائیل گەمژانەیە

شلگێرانە پەیجۆری بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی لە ئێرانین/ بیرۆکەی ئەمریکا و ئیسرائیل گەمژانەیە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: بیرۆکەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ لەناوبردنی توانستی ئەتۆمی ئێران، گەمژانەیە، چونکە پیشەسازیی ناڤۆکی، زانستێکی خۆجییە کە شلگێرانە پێوشوێنی دەگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە میانەی سەفەری 2 ڕۆژەی بۆ پاکستان، لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هەواڵی ئۆردوو زمانی (HUM NEWS) بە داکۆکی لە نەبوونی هیچ بەربستێک لە نێوان پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان، وتی: بیرۆکەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ لەناوبردنی توانستی ئەتۆمی ئێران، گەمژانەیە، چونکە پیشەسازیی ناڤۆکی، زانستێکی خۆجییە کە شلگێرانە پێوشوێنی دەگرین.

نوێنەری ڕێبەری ئێران لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی جەختیشی کرد: تاران و ئیسلام‌ئاوا دەتوانن ڕۆڵێ کامڵ‌کەریان لە ناوچەدا هەبێت و لام وایە پاش سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پاکستان هەوڵێکی زۆر درا کە هاوکارییە ئاباوڕییەکانی نێوان دوو وڵات بگاتە ئاستێکی زۆر باڵا.

لاریجانی هەروەها لە وەڵامی پرسیار لە سەربزێوییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە و دەستدرێژکاریی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر، ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە کە ئیسرائیل دژی حیماس لە قەتەر ئەنجامی دا، ئاوێنەی باڵانوێنی خوو و دەمار سەربزێوانەی زایۆنییەکان لە ناوچەیە. ئەگەرچی قەتەر پەیوەندییەکی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبوو، بەڵام بەوەشەوە ئەو ڕژیمە، پەیوەندییەکانی ڕەچاو نەکرد و بەزەیی بە قەتەریشدا نەهات.

ناوبراو سەبارەت بە واژۆی پەیمانی ستراتژیکی بەرگریی نێوان پاکستان و عەرەبستان، ڕاشیگەیاند: ئێمە ناڵێن کە وڵاتان تێگەیشتنێکی یەکسانیان لە بابەتی پەیمانی ستراتژیکی بەرگریی پاکستان و عەرەبستان هەیە، بەڵام بۆ هەمووان ڕوون بۆتەوە. من لام وایە کە دۆستانی پاکستانی و عەرەبستانی ڕێککەوتوون و تا هاوڕیزی وڵاتانی ناوچە زیاتر بێت، بە قازانجی وڵاتانی ناوچەیە و ئێمە هەموو موسڵمانین، کەواتە دەبێ لەسەر هاوبەشییەکانمان کار بکەین.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران و هەڵویستی ئەمریکا لەوبارەیە وتی: لام وایە ترامپ بابەتگەلێکی ڕاگەیاندووە و ئیدعای کردووە کە چالاکیی ئەتۆمی ئێران وەستاندووە و لەناو بردووە. ئەگەر وایە و ترامپ لەناوی بردووە، ئەی چی دەوێ؟ ئایا کێشەکەیان چارەسەر نەبووە؟

وتیشی: پلانی ناڤۆکی ئێران بەپێی فەرموودەی ڕێبەری راستییەکە و کاکەڵەی ئەم زانستی خۆجێیە لە مێشکی زانایانی ئێرانییە و ئێران چێتر لەو قۆناغە تێپەڕیوە و ئێستا هەزاران پسپۆڕی لەو بوارەدا هەیە. کاری ئیسرائیل و لەوان تیرۆر و هڵمەتی تیرۆریستی کارێکی گەمژانەیە، چونکە ئێمە هەزاران پسپۆڕی ئەتۆمیمان لە ئێراندا هەیە. کەواتە ئەوەی کە پێیان وایە پلانی ناڤۆکی و ئەتۆمی ئێمە کلۆتایی پێهاتووە، بیرۆکەیەکی ساویلکانە و گەمژانەیە.

لاریجانی ڕوو لە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند: ئەوان دەبێ قبووڵی بکەن کە ئێران ەلو قۆناغە تێپەڕیوە و ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە. بەڵام شلگێرانە پەیجۆری بەهرەوەرگرتن لە وزەی ئەتۆمییە. ئێمە لەگەڵ ئەو هەلومەرجەدا ڕادێین و ئەگەر دوژمنان 10 جاری تریش تووشی هەڵمەتی ستەمکارانە بێن، بەرەوڕوویان دەبینەوە.

نوێنەری ڕێبەری ئێران لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی جەختیشی کرد: ڕێکاری سەرەکیی پرسی ئەتۆمی، دیپلۆماتیکە و هەمیشە وتووممانە کە ئەو ناکۆکییە ڕێکاری دیپلۆماتیکی هەیە. دەبێ لە ئەمریکاییەکان بپرسین کە بۆ شەڕتان لەگەڵدا کردین. ئەگەر لە شەڕدا کۆتاییتان بە چالاکی ئەتۆمیی ئێمە هێنا، ئەی بۆ بەدوای ڕێکاری دیپلۆماتیکەوەن.

News ID 57705

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha